بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند ڕێنماییەک بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندرووستیی پێیەکان دەخرێتەڕوو.
ڕێچکەی قڵیشاندنی پێیەکان
زەیتی زەیتون:
سێ کەوچک زەیتی زەیتون و چوار کەوچک خوێ و کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک ئاوی لیمۆ لە ناو قاپێکدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بخەرە سەر پێیەکان و لانی کەم بیست خولەک بیهێڵەرەوە، پاشان بیشۆ لە گەڵ ئاو.
خوێ:
دوو کەوچک لە خوێ، شەکر و کەوچکێک لە زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ لە قاپێکدا جوان تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بدە لە پێیەکان و بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵە، پاشان پێیەکان بە ئاو بشۆ.
ڤازلین و هەویری ددان:
کەوچکێک لە ڤازلین و هەویری ددان یان مەعجوونی خێرا و سێ کەوچک ئاوی لیمۆ لە قاپێکدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بدە لە پێیەکان و بۆ ماوەی دە خولەک بیهێڵەرەوە دواتر بە لفکەیەکی زبر بیکەرەوە، لە کۆتاییدا بە ئاو بیشۆ.
ڕێچکەی سپیکردنەوەی پێیەکان
ئاوی لیمۆ:
کوپێک ئاو و ئاوی لیمۆ لە قاپێکی گەورەدا تێکەڵ بکە، پێیەکان لە تێکەڵەکەدا تەڕ بکە و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵە، پاشان بە ئاو بیشۆ.
هەنگوین و ماست:
کوپێک ماست و نیو کوپ هەنگوینی سرووشتی لە ناو قاپێکدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بدە لە پێیەکان و بەلانی کەمەوە بیست خولەک بە جێی بهێڵە، دواتر بە ئاو بیشۆ.
ئاوی لیمۆ و ئاوی پەتاتە:
کوپێک لە هەریەکەیان، ئاوی لیمۆ و ئاوی پەتاتە لە قاپێکدا تێکەڵ بکە. پاشان تێکەڵەکە بدە لە پێیەکان و بە فڵچەیەکی زبر بەلانی کەمەوە بیست خولەک بیشۆ، دواتر بە ئاو بیشۆ.
ڕێچکەی شێدارکردن و نەرمکردنی پێیەکان
شیر و لیمۆ:
کوپێک ئاو و چارەکێک ئاوی لیمۆ و ماست و سێ کەوچکی چێشت شیری شل لە قاپێکدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بدە لە پێیەکان و بەلانی کەمەوە بیست خولەک بە جێی بهێڵە، پاشان بە ئاو بیشۆ.
ترمس و هەنگوین:
کوپێک ترمسی وردکراو و کەوچکێک هەنگوینی سرووشتی و ئاوی لیمۆ لە قاپێکدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بدە لە پێیەکان و بەلانی کەمەوە بیست خولەک بە جێی بهێڵە، دواتر بە ئاو بیانشۆ و کرێمی شێدارکەرەوەی لە سەر دابنێ.
هەنگوین:
کوپێک هەنگوین و ئاوی سرووشتی لە ناو قاپێکدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بدە لە پێیەکان، بۆ ماوەی دە خولەک بە جێی بهێڵە، پاشان بە ئاو بیشۆ.
ئامۆژگارییەکانی چاودێری پێ
دڵنیابە لە بەستنی پێڵاو لە کاتی ڕۆیشتن.
شێدارکردنی پێیەکان بەردەوام بە تایبەت لە ڕۆژانی هاویندا.
دوای شۆردنی پێیەکان بە خاولییەکی وشک تا بە باشی وشکی بکەیتەوە.
دڵنیابە لە توێکڵکردنیان و پاککردنەوەیان لە پیسی بە بەردەوامی.
دڵنیابە لە بڕین و ڕێکخستنی نینۆکەکان.
لە وەرزی زستاندا بەر هەوای سارد مەکەوە و پێیەکانت لە کەشی سارد و سەرما دووربکەرەوە./.