بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین هۆکارەکانی ئازاری پشت لە کاتی هەناسەدان لە درێژەدا هاتووە:
خواربوونی پشت، كە فشار دەخاتەسەر سییەكان، ئازار درووستدەكات لە كاتی هەناسەدان.
جەڵتەی دڵ، لە هەندێك حاڵەتدا ئازاری پشت درووستدەكات، لەو حاڵەتەشدا پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە، بەتایبەتی ئەگەر ئازاری سنگ و هەناسەتەنگی لە گەڵدا بو.
قەڵەوی، كێشی زیادەی جەستە فشارێكی زۆر لە سەر پشت و ئەندامەكانی جەستە درووستدەكات، لەم حاڵەتەدا پێویستە وەرزش بكەیت.
شێرپەنجەی سییەكان، كاتێك نیشانەكانی خراپتر دەبن، هەست بە ئازاری پشتت دەكەیت.
كوڕبونەوەی پشت، بە هۆی هەڵگرتنی كەلوپەلی قورس یان خراپ وەستان درووستدەبێت، لە كاتی هەناسەدان پشتت ئازار دەدات.
جەڵتەی سییەكان، ئازار لە پشت و سنگ درووستدەكات.
هەوكردنی سییەكان، لە گەڵ ئازاری پشتدا، توشی كۆكە و تا دەبیت./.