بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاندووە کە دوای نزیکەی 11 مانگ لە شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و بزوتنەوەی حەماس لە غەززە، بەرکەوتە خراپەکانی ئابوریی ئەو ڕژێمە بە شێوەیەکی بێ وێنە ڕوو لە هەڵکشانە و سووربوونی نتانیاهۆ لە سەر درێژەدان بە شەڕ، ئابوریی حکومەتەکەیی نالەبار کردووە.
ئاژانسە ئەمریکییەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا شەڕی لەمشێوەیە تاقەتپڕووکێن تووشی ڕژێمی زایۆنیستی نەهاتووە و زیانی بە هەزاران کاری بازرگانی بچووک گەیاندووە و متمانەی نێودەوڵەتیی بە ئابورییەک لاواز کردووە کە سەردەمانێک وەک “داینامۆ” سەیر دەکرا.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە شەڕ دۆخێکی خراپی بە سەر هەموواندا هێناوە کە مەترسیدارە. لەو بارەیەوە کارنیت فلۆگ سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە ئابوریی ئیسرائیل بە دەست دۆخێکی نادڵنیایی گەورەوە دەناڵێنێت، دۆخەکە دژوارتر دەبێت کاتێک نەزانرێت ئەو شەڕە تاکەی بەردەوام دەبێت و بە کوێ دەگات؟/.