بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی فەتح ڕایگەیاند کە هێرش و دەسدرێژییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە و کەرتی خۆرئاوا نابێتە هۆی ترساندنی گەلی فەڵەستین و ئیرادە و تێکۆشانی ئەوان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی لە ناو نابات.
لە بەیاننامەیەکی ئەو بزوتنەوەیەدا هاتووە کە بەردەوامی دەسدرێژییەکان لە دژی گەلی فەڵەستین لە جنین، تولکەرم، توباس و کەمپەکانی ئەوان، ئامانجەکانی دوژمنی زایۆنیستی لە ئاوارەکردنی فەڵەستینییەکان مسۆگەر ناکات.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ی ئاب ی 2024 هێرشێکی بۆ سەر کەرتی خۆرئاوا دەستپێکردووە کە بە گەورەترین چالاکی سەربازی ئەو ڕژێمە لە 22 ساڵی ڕابردوو دادەنرێت./.