بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ قوربانقولی بەردی محەممەدۆف سەرۆکی نیشتمانیی تورکمانستان، پەیوەندییە مێژووییەکانی هەر دوو وڵاتی بە بەستێنی گونجاوی پەرەپێدانی هاوکارییەکان ناو برد و وتی: ئێمە وێڕای پابەندبوون بە ڕێکەوتنەکانی پێشووی هەر دوو وڵات، بۆ چارەسەرکردنی بەربەست و کێشەکانی بەردەم پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیش ئامادەین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێکەوتنی غازیی لە گەڵ تورکمانستان بە هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بوونی ئێران بە ناوەندێکی غازی لە ناوچەکە ناو برد و وتی: من خۆم بەدواداچوون بۆ ڕێکەوتن و پابەندبوونەکانی هەر دوو وڵات دەکەم و هیوادارم لە کۆبوونەوەی داهاتوو کە لە عیشق ئابادی پایتەخت دەبێت، مسۆگەربوون و جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنەکان ببینین./.