بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی لێدوانەکانی ئەم دواییەی خالید مەشعەل سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، یسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی تیرۆرکردنی ناوبراوی کردووە.
هەڕەشەکەی کاتس پاش ئەوە دێت کە تۆمارێکی دەنگیی خالید مەشعەل بڵاو بووەتەوە و تێیدا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی تەقینەوەکانی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە و ئەمەش کاردانەوەی توندی زایۆنیستەکانی بە دواوە بووە.
خالید مەشعەل هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە یەک ساڵەیی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕایگەیاندووە کە فەڵەستینییەکان دەبێت بۆ ئۆپەراسیۆنێکی دیکە و ڕاپەڕینێکی نوێ ئامادە بن کە ئەم بزوتنەوەیە زیندووە دەکاتەوە./.