بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیهاد تاها ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس ڕەزامەندی لە سەر داواکارییەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستێکی 7 ڕۆژە بە مەبەستی کوتانی ئیفلیجی منداڵان دەربڕیوە.
سەرچاوە میسرییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری دەستپێکردنی ئەم ئاگربەستە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەیە و ئەو ناوچانە ناگرێتەوە کە هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستیی تێدا جێگیر کراوە./.