بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی وتارێکی لە زانکۆی بەرگری نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ناتوانێت لە بەرامبەر ئەم هەموو زوڵم و تاوانەی زایۆنیستەکان پشت لە گەلی فەڵەستین بکات.
ناوبراو وتی: چۆن دەتوانین پشت لە قودس بکەین کە باب و باپیرانی ئێمە چوار سەدە لە دۆخێکی ئاشتی و ئارامی و ئاسوودەییدا حوکمیان کردووە؟
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: چۆن دەتوانین گوێی خۆمان بە سەر ئەو هەموو دەنگی ئێش و ئازارەی برایانی فەڵەستیندا دابخەین کە 11 مانگە لە کۆمەڵکوژییەکی گەورەدان./.