بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت بزوتنەوەی حەماس یان حزبوڵڵای لوبنان لە ناو ببات.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل بەکارهێنانی هێز لە دژی ئەو کەسانەی بە لایەنگری فەڵەستینیان دەزانێت لە چوارچێوەی توندڕەویدا پەرەپێدەدات، وەک بزوتنەوەکانی حەماس و حزبوڵڵا کە ئیسرائیل بەڵێنیداوە لە ناویان ببات.
لاوڕۆڤ وتی: بێگومان ئەمە بەدی نایەت، لە بەر ئەوەی کە حەماس بەشێکە لە گەلی فەڵەستین، وەک چۆن کە حزبوڵڵاش بەشێکە لە گەلی لوبنان.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: بەردەوام ئەوەمان بە ئیسرائیل ڕاگەیاندووە کە چارەسەرکردنی پرسەکان لە ڕێگای هێزەوە بە بێ خستنەڕووی بەدیلەکان بێسوودە./.