بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلن بن دەیڤید لە وتارێکدا کە ڕۆژنامەی مەعاریۆ بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە ئیسرائیلییەکان بە گشتی گوێبیستی هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕۆژانەی کوژرانی سەربازەکانی شەڕی غەززەن و درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن.
ئەو شرۆڤەکارە ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئیسرائیل لە کاتێکدا بە خێرایی بەرەو لێواری ڕووخان دەڕوات، دەبینن و پاشان وەها هەڵسووکەوت دەکەن کە دەڵێکی لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلێکن بەرەو هەڵدێر دەڕوات.
ئەلن دەیڤید پیی وایە کە ئەمریکییەکان رۆڵی میواندارەکانی ناو فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکان دەبینن و بەردەوامن لە دڵنیاکردنەوەی سەرنشینەکان و شەڕەکە تەنیا وەک بەربەستە ئاسمانییەکان دەزانن و ئەوەی کە هەموو شتێک باشە و لە زووترین کاتدا هەموو شتێک باش دەبێت بەڵام کاپتنەکەمان (بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی) پێشتر بڕیاریداوە فڕۆکەکە بخاتە ناو شاخەکانەوە.
ئەو شرۆڤەکارە سەربازییە پێی وایە کە سەرسەختی نتانیاهۆ و پێداگریی لە سەر مانەوەی هەمیشەیی لە بەرەکانی فیلادلفیا و نتساریم ڕێگری دەکات لە هەر دەرفەتێک بۆ ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و دەبێتە هۆی ململانێی بەرفراوانی ناوچەیی و شەڕێکی بێکۆتایی لە غەززە.
بن دەیڤید ڕایگەیاندووە کە ئاسۆی ناوچەکە بەرەو تارمایی زیاتر دەڕوات، بەڵام مەترسیدارترین هەڕەشە – سەرەڕای ئەمەش – لە لوبنان یان لە ئێرانەوە نییە – بەڵکوو لە لایەن کەسانی توندڕەوی کابینەی نتانیاهۆیە کە بوونەتە هۆی میکانیزمێکی ڕێکخراو بۆ هێرشکردنە سەر سوپا و شین بێت و مۆساد کە تا ئێستا بە پێی ئیرادەی ئەوان هەڵسووکەوتیان نەکردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بەردەوامبوونی شەڕی لە سەرجەم بەرەکاندا داوە بەڵام وەک هەمیشە خۆی و خێزانەکەی باجەکەی نادەن و ئەوە خەڵکن کە باجی ئەو سیاسەتە دەدەن./.