بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا سەفیەدین نوێنەری بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە تاران لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پەیامی پیرۆزبایی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان و بەرپرسانی دیکەی ئەو بزوتنەوەیە بە وەزیری دەرەوەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەێندرا.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وێڕای دەستخۆشی لە پەیامەکەی سەید حەسەن نەسروڵڵا و بەرپرسانی دیکەی حزبوڵڵای لوبنان، جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەی خۆڕاگری و خەباتی ڕەوای گەلانی ناوچەکە لە دژی داگیرکاری زایۆنیستی کردەوە./.