بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لێژنەی لێکۆڵینەوە سەرجەم بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کۆپتەرەکەی لە کاتی کڕین و بەکارهێنان تا کاتی ڕووداوەکە کۆکردووەتەوە، لەوانەش چاککردنەوەی گەورە و گۆڕینی پارچە سەرەکی و گرنگەکان کە پشتڕاستیدەکەنەوە هەموو ڕێکارەکان بە پێی ستانداردە دامەزراوەکان ئەنجام دراون.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە چاککردنەوەی کۆپتەرەکە لە چوار ساڵی ڕابردوودا کەوتوونەتە ژێر پێداچوونەوەی پسپۆڕان و هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی چالاکییەکانی ئەنجامدراودا بەدی نەکرا. ڕاپۆرتێک لە سەر بەڵگەنامەکان ئامادەکراوە، لە دوای کۆپتەرەکە لە لایەن نووسینگەی سەرۆکایەتییەوە و دیاریکردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەرکەکە و چوونی لە تارانەوە بەرەو تەورێز، جێگیربوون لە فڕۆکەخانەی تەورێز و پڕکردنەوەی سووتەمەنی، چۆنیەتی بەرزبوونەوە و بەردەوامبوون لە ئەرکی فڕینی بۆ شوێنە دیاریکراوەکان، لە ئەنجامی ئەمەش دەرکەوت کە پابەندبووە بە ڕێنمایی و ئاگاداری و ڕێسا و ستانداردە پێویستەکان.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە نەخشەی گەشتەکان لە تەورێزەوە بۆ پردی ئاگبەند و بەنداوی قزقەڵاسی و لەوێشەوە بۆ پاڵاوگەی تەورێز بە وردی لە لایەن کەسانی پسپۆڕەوە پشکنینیان بۆ کرا و دەرکەوت کە کۆپتەرەکە لە سەر ڕێگای چاوەڕوانکراو جوڵەی کردووە و لەو ڕێگایە لای نەداوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کۆمپیۆتەری فڕۆکەوانی کۆپتەرەکە کە لە جۆری ئایپاد بووە لە لایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزاوە نۆژەنکراوەتەوە، ئەمەش وردی زانیارییەکانی ڕێڕەوی فڕینی کۆپتەرەکە دەردەخات لە سەرەتای گەشتەکەیەوە لە تەورێزەوە تا شوێنی مەبەستی لە بەنداوی قزقەڵاسی، لەو خاڵەوە لە کاتی گەڕانەوەی و تا کاتی ڕووداوەکە بە پێی ڕێگای دیاریکراو ڕۆیشتووە.
ڕاپۆرتەکە سەرەڕای ئاماژەدان بە وردەکاری زیاتر، لە کورتەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی 11 خاڵی باسکراو، بەدواداچوونە وردەکانی پسپۆڕان و شارەزایان، ئەو پشکنینە زۆرانە و ئەنجامەکانیان، بۆچوونی کۆتایی لێژنەی پسپۆڕانی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەوەیە کە سەرەکیترین هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە، دۆخی نالەباری کەشوهەوای ناوچەکەیە لە وەرزی بەهاردا، دەرکەوتنی لەناکاوی بارستەیەکی چڕ لە تەمێکی ئەستور و بەرزبووە، بینرا و مەودای بینینی کۆپتەرەکەی کەمکردووەتەوە.
کۆپتەرەکەی شەهید ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە مانگی ئایاردا و لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی قزقەڵاسی لە سنوری هاوبەشی ئێران و وڵاتی ئازەربایجان، تووشی ڕووداو بوو و سەرجەم سەرنشینەکانی شەهید بوون./.