بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێوڕەسمی ناشتنی یەکێک لە دیلە کوژراوەکان، وتی: من بە نوێنەرایەتی لە ئیسرائیل داوای لێبوردن دەکەم، لە بەر ئەوەی کە ئێمە لە پشتیوانیکردنی دیلەکان لە 7 ی تشرینی یەکەم و پاشان ئازادکردنەوە و گەڕاندنەوەیان بۆ ئیسرائیل شکستمان هێنا.
ناوبراو وتی: ئێمە ڕاسپاردەیەکی بەپەلەمان هەیە و ئەویش گەڕاندنەوەی بەپەلەی دیلەکانە. بڕیاربەدەستان دەبێت سەرجەم هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی گیانی دیلەکان بەکاربێنن. ئەمە یەک ئامانجی سیاسی هەیە و نابێت ببێتە هۆکاری ناکۆکی سیاسی، بەڵکوو ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە./.