بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە ئاماژە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، وتی: ئەمریکییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر نەچوونەتە سوریا، بەڵکوو بۆ بەدیهاتنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەوڵی پێکهێنانی نیوە دەوڵەت دەدەن.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکار دێنێت و دەستی بە سەر کێڵگە نەوتی و غازی و زەوییە کشتووکاڵییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی سوریادا گرتووە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: کورد دەبێت بزانێت کە داهاتووەکەی لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوودایە و نابێت حسێب بۆ پشتیوانییەکانی ئەمریکا بکات.
لاوڕۆڤ وتی: چۆن ئەمریکییەکان لە شەوێکدا وازیان لە حکومەتی ئەفغانستان هێنا، ئەوانەش ئێستا متمانەیان بە واشنتن و سیاسەت و بەڵێنەکانی هەیە، تووشی ئەو دەرەنجامە دەبنەوە.
وتیشی کە پێویستە کوردانی سوریا ڕەچاوی ئەزموونە مێژوییەکەیان لە گەڵ دیمەشق بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای وتووێژەوە بدەن./.