بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، وتی: ئەنکەرە و قاهیرە هەڵوێستێکی هاوبەشیان لە پرسی فەڵەستیندا هەیە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ڕاگرتنی شەڕی غەززە یەکەم کاری لەپێشینەی ئێمەیە و سەرجەم هەوڵەکانمان بۆ بەدیهاتنی ئەم ئامانجە بەکار دێنین.
ئەردۆغان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنقەست ڕێگری لە گواستنەوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ کەرتی غەززە دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ئەو لایەنەی کە لە گەڵیدا دانوستانی دەکرد، تیرۆر کرد و بەم کارەی بیر و بڕوای زاڵ بە سەر سیاسەتەکانی خۆی پیشاندا./.