جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

ئەو شوێنانەی تورکیا بۆردومانیان دەکات ناوچەی شەڕ نین

جام کوردی – ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە تورکیا لە بۆردومانکردنی قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندا سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری عێراقی پێشێلکردووە.

ئه‌یلول 5, 2024
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

فەریقی یەكەم جەبار یاوەر شارەزای بوارەکانی سەربازی و ئەمنی لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام كوردی ڕایگەیاند: لە پاش ئەو كۆبوونەوانەی كە پێشتر ئەنجامدران ساڵی پار لە نێوان شاندە باڵاكانی حكومەتی عێراق و حكومەتی توركیا لە ئەنکەرە و لە بەغدا كە شاندەكان پێكهاتەكانیان لە كەسانی باڵای بواری سەربازی و ئەمنی و هەواڵگری و ئابوری و بازرگانی بوون، دواتر سەردانی ئەردۆغانیش بۆ بەغداد بە یاوەری شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنی و هەواڵگری و ئابوری و بازرگانی، كە بەرهەمەكەی واژۆکردنی 23 یاداشتنامە و ڕێكەوتنی نێوان توركیا و عێراق بوو لەو بوارانەدا كە وتمان، لەڕاستیدا هەندێك لەو ڕێككەوتننامانە بەتایبەت لە بواری ئەمنی و سەربازی، ڕوون و ئاشكرا نین.

ناوبراو وتی: بە هۆی ئەو بێدەنگبوونەی عێراق بەگشتی و حكومەتی هەرێم بەتایبەتی كە بەردەوام نوێنەری لەناو شاندەكاندا هەبووە لە ئەنکەرە و بەغدا، بە پێی ئەو بۆردومانانەی كە دەكرێن و ئەو هێرشانەی لە لایەن فڕۆكەكانی توركیاوە دەكرێن، تۆپبارانكردن و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سەر زەوی و هاتنەناوەوەی زیاتر بۆ قوڵایی 40 كیلۆمەتر لە سنوری توركیا و بە درێژایی 200 كیلۆمەتر لەهەموو سنورەكان و بەتایبەتتریش زیاتر ڕووداوەكانی بۆردوكانكردن لەم دواییەدا لە سنوری سلێمانی و هەولێر و لە ناوچەكانی سەیدسادق كە دوو ئافرەتی مەدەنی شەهید بوون و لە قەزای سیدەكان كە كەسێكی مەدەنی بە ئامانجگیرا، هەروەها ڕۆژانی ڕابردوو لەناوچەی خەلەكان بەهەمان شێواز باوكێك و دوو كوڕ شەهید بوون، دیسان بە هۆی بۆردومانێك سێ كەسیتر لەناوچەكانی زەلان شەهیدبوون كە یەكێكیان منداڵە و بە پێی زانیارییەكان كالولەی لە دەست بووە و نەخۆش بووە، كەواتە تەنها لەم سێ ڕۆژەی ڕابردوودا نۆ كەسی مەدەنی شەهید بوون بە هۆی ئەو بۆردوومانانەوە، هەروەها بە پێی ئەو ئامارانەی كە دەكرێت لە لایەنی پۆلیسی پاسەوانی سنور، تاكو كۆتایی مانگی هەشت 348جار پرۆسەی سەربازی توركیا بە هۆی فڕۆكەی شەڕکەر و درۆن و بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە ئەنجامدراوە لە ئاسمان و زەمینی هەرێمدا.

ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە وتی: لە ڕووی دەستوری و یاساییەوە ئاسمان و زەوی هەرێم بەشێكە لە هی عێراق و  ئەمە بابەتێكی سیادییە، دەبێت حكومەتی عێراق لە سەر ئەم بابەتانە بێتەدەنگ، ئەگەر عێراق لە سەر سەروەری خۆی بەدەنگ نایەت، ئەوا لە سەر ئەو هاووڵاتیانە بەدەنگ بێت كە هاووڵانی مەدەنین و بە هۆی ئەو شەڕانەوە كە 40 ساڵە بەردەوامە لە نێوان دەوڵەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستاندا و تا ئێستا هەردوولایان نەگەیشتوون بە ڕێكەوتن و توركیا و پارتی كرێكارانیش هیچ ئامانجێكی خۆیان بەدینەهێناوە و ئێمە لەو بڕوایەداین بە هۆی ئەم شەڕەوە، هیچیان ناگەنە ئەنجامی كۆتایی خۆیان.

ناوبراو لە درێژەدا وتی” ئەگەر عێراق و هەرێمی كوردستان لە سەر ئەو شەڕە و مەسەلەی سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق نەیەنە دەنگ، بەڵام خۆدەبێت لە سەر شەهیدكردنی خەڵكی مەدەنی بەدەنگ بێن كە هاووڵاتی ئاسایین و هیچ پەیوەندییان بەو شەڕەوە نییە.

جەبار یاوەر وتی: بە پێی یاساكانی نێودەوڵەتی تەنانەت ئەگەر دوو وڵاتیش شەڕیان بێت، نابێت بە هیچ شێوازێك هەریەكێك لەو وڵاتانە بۆردومانی هیچ شوێنێكی ئەو وڵاتەكەی دیكە بكات تەنانەت ئەگەر سەربازگەیەكی دوژمنیش نزیكی ناوچەیەكی نیشتەجێی مەدەنی بێت. بەڵام ئێستا ئێمە دەیبینین ئەو بۆردومانانەی توركیا لە سەر ڕێگە گشتییەكان دەكرێن كە بەهەزارەها ئۆتۆمبێل ڕۆژانە پێیدا تێدەپەڕێت و دەبنە مەترسی بۆ سەر هاووڵاتیانی دیكە.

ناوبراو وتی: ئەو ناوچانەی توركیا بۆردومانیان دەكات ناوچەی شەڕ نین، چونكە ناوچەكانی شەڕ لە سەرتاسەری سنورەكانی توركیا – عێراقن، بەڵام ئەمانە ناوچەی قوڵایین كە هەندێكیان بە 200 كیلۆمەتر یان 300 کیلۆمەتر دوورە لە سنوری توركیا.

وتیشی: ئەم بۆردومانانە بووەتە كارەساتێك كە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە بە هۆی ئەو شەڕەی نێوان توركیا و پارتی كرێكاران و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە./.

Tags: جەبار یاوەر
Previous Post

سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن: ڕژێمی زایۆنیستی بە هیچ ئامانجێکی لە غەززە نەگەیشتووە

Next Post

ئەردەن: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە غەززە بکشێتەوە

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
ئەردەن: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە غەززە بکشێتەوە

ئەردەن: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە غەززە بکشێتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020