بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئال سادق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: بۆ گرووپە جوداییخوازەکان لە هەولێر و سلێمانی چەندین کەمپ هەیە کە ئەگەر بیانەوێت بە بێ هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەتوانن بمێننەوە.
ناوبراو وتی: ئەو ئەندامانەی گرووپە جوداییخوازەکان کە تاوانی کوشتنی خەڵکیان نەکردووە، دەتوانن بگەڕێنەوە ئێران.
محەممەد کازم ئال سادق وتی: ئێمە لە گەڵ کوردەکان دۆست و برادەرین و هەموو کات پەیوەندیمان لە گەڵ ئەواندا هەبووە، ئێمە بەرژەوەندی ئابوریمان لە گەڵ عێراق بە گشتی و لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەت هەیە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر وتی: ئێمە بە برادەرانی عێراقیمان ڕاگەیاند کە بەرگریمان لە خۆمان کردووە، نەیارە جوداییخوازەکان خاکی عێراقیان بۆ لێدانی ئێران بەکار دەهێنا و هێرشیان دەکردە سەر شوێنە هەستیارەکان و لە خاکی وڵاتی ئێمەدا تیرۆریان دەکرد و تەنانەت ئێمە بەڵگەی ئەوەمان هەیە کە پیشان دەدات بەداخەوە زایۆنیستەکان کەڵکیان لە خاکی هەرێم لە دژی ئێران وەرگرتووە، ئێمە لە قۆناغە جیاجیاکاندا قسەمان لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە و کاتێک کاردانەوەیەکمان نەبینی ئەو هێرشە ئەنجام درا.
ناوبراو وتی: ئێمە بەڵگەکانمان خستەڕوو کە مۆساد لە هەرێمی کوردستانە و ئەوان وتیان وەها نییە. بەڵام بەڵگەکانی ئێمە بوونی مۆساد لە هەرێمی کوردستان دەسەلمێنێت. گرووپێک لە نەیارانی کورد لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بەکارهێنراون و لە وڵاتی کینیا مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و گەڕاونەتەوە تا لە دژی قووڵایی خاکی ئێران چالاکی بکەن./.