بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زونگ پی وو باڵیۆزی چین لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بازرگانان و چالاکوانانی ئابوریی پارێزگای سمنان، وتی کە پێشوازی لە پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین.
ناوبراو وتی: ئەو کێشە و گرفتانەی ڕوبەڕوی یەکە وەبەرهێنەرەکان بوونەتەوە، بە هۆی سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایە.
باڵیۆزی چین ڕایگەیاند کە گەشەی وڵاتەکەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە سەدا 5 بووە و وتی کە ئەمە بە ئاسانی مسۆگەر نەبووە./.