بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا حەریس کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی سعوودیە لە سوریا ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق بە فەرمی کراوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعوودیە لە سوریا بە مەبەستی پشتیوانی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە.
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی سعوودیە کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیی لە دیمەشق بە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ هەر دوو وڵات ناو برد.
سعوودیە ساڵی 2012 پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا پچڕاند و باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخست./.