بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ” بە تێپەڕبوونی چەندین ساڵ لە دەستدرێژی و گەمارۆ، گەلی یەمەن بە یارمەتی خودای گەورە، ئیمتیازی زۆر گرنگی بە دەست هێناوە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” نوێترینی ئیمتیازەکانیش دەرکردنی هێزی دەریایی ئەمریکا لە دەریای سوور بووە “.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند کە ” بە دوژمنان دەڵێین ئەگەر گرەو لە سەر شتە مەحاڵەکان بکەن کە گەلی یەمەن بە تامەزرۆییەوە دەیکەن، ئەگەریش لە سەر کات گرەو دەکەن، ئێمە کاتەکان بە یارمەتی خودا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەتنەکان بە کار دەهێنین “.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو وەک پاڵپشتییەک بۆ گەلی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی غەززە، دەیان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور.
ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر خۆڕاگریی یەمەن، کەشتییە سەربازییەکانی ناردووەتە ناوچەکە تا ڕێگری لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی یەمەنییەکان بکات./.