بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی تاران و مۆسکۆ، جەختیکردەوە کە هاوکارییە سەربازییەکانی هەر دوو وڵات بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە.
ڕیابکۆف وتی: هاوکارییەکانی تەکنیکی و سەربازی لە نێوان ڕووسیا و ئێران بە شێوازێکە کە دژی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یان پێشێلکردنی یاسای ناوخۆیی هەر دوو وڵات نەبێت.
ناوبراو وتی کە هاوکارییەکانی مۆسکۆ و تاران هاوسەنگی ناوچەیی لە ڕۆژئاوای ئاسیا تێکنادات./.