بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانەی چاوپێکەوتنی عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ئیرادەی بەهێزی مۆسکۆ و تاران لە سەر گەشەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندایە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە هەر دوو وڵات لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها لە ڕێکخراوەکانی وەک شانگەهای، برێکس و یەکێتی ئۆراسیا، هاوکارییەکی نزیکیان پێکەوە هەیە./.