بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی سەنایی کە باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ڕووسیا بووە و لە پاش هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆمار، بووەتە جێگری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی ناوبراو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی دکتۆر پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان مێژوویەکی بێ وێنەی لە بوونی سەرۆک کۆمارێکی ئێرانی تۆمار کرد. هەولێر و سلێمانی بەم سەردانە دڵخۆش بوون و ئەو دڵخۆشییەیان لە پێشوازیکردنی پزیشکیاندا بە قسەکردن بە زمانی فارسی پیشان دا.
سەنایی ڕایگەیاند کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەسایەتییەکی دیاری هەیە و جگە لە دۆستایەتی باسی هیچی نەکردووە./.