بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن وەک پشتیوانییەک بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە و خۆڕاگری بوێرانەی ئەوان و هەروەها لە وەڵامی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، درۆنێکی ئەمریکییان لە جۆری MQ-9 یان لە هەرێمی ئاسمانیی پارێزگای زومار تێکشکاندووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە درۆنە تێکشکاوەکەی ئەمریکا لە پارێزگای زومار دەبێتە سێهەم درۆنی تێکشکاوی هەفتەی ڕابردوو و دەیەمین درۆنی تێکشکاوی جۆری MQ-9 ی ئەمریکییە کە لە سەرەتای پشتیوانی لە غەززەوە تا ئێستا خراونەتە خوارەوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە هەموو توانایەکەوە بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی غەززە./.