بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران یەک شەممەی داهاتوو 22 ی ئەیلولی 2024 سەردانی نیۆیۆرک دەکات، ئامانجی سەردانەکەش بەشداری و پێشکەشکردنی وتارێکە لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان کۆدەبێتەوە.
پزیشکیان سێ شەممەی داهاتوو 24 ی ئەیلول لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێک پێشکەش دەکات کە سیاسەت و تێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان دەخاتەڕوو./.