بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە ” جێی شانازییە کە بە هۆی تاوانە تیرۆریستییە مەترسیدارەکەوە کە دوێنێ لوبنانی کردە ئامانج، خوێنی من لە گەڵ خوێنی بریندارانی گەلی بەشەرەفی ئەم وڵاتە تێکەڵ بووە “.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ” لوبنان وڵاتێکی سەربەرزە و لە ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقساوە، سەربەرزانە لە گەڵ خۆڕاگری فەڵەستیندا بووە “./.