بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کردەوە تیرۆریستییە ئەلیکترۆنییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە هەزاران کەسی بریندار کردووە و ژمارەیەک کوژراویشی لێکەوتووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە داوای لە وەزیری دەرەوە کردووە دژی ئەو ڕژێمە سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار بکات.
بەدەر لە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، لە شەپۆلی دووەمی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیدا ژمارەیەک مۆبایل، لاپ تۆپ، کۆمپیۆتەر و ڕادیۆ تەقێندرانەوە./.