بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەڕاس ئەبیەز ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستییەکەی 17 ی ئەیلول، 12 کەس شەهید و 2 هەزار و 323 کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو ڕایگەیاند لە لە درێژەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە 18 ی ئەیلولدا 25 کەس شەهید و 608 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی ناسراو بە پەیجەر، تاوانێکی تیرۆریستی و دژە مرۆیی لە لوبنان ئەنجام داوە کە ڕواڵەتی ڕاستەقینە و دڕندە و دژە مرۆیی خۆیی بۆ جیهانیان ئاشکرا کردووە./.