بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوودەکانی بوون بە دایک بۆ خانمان لە ڕووی ڕۆحی و جەستەییەوە لێرەدا باس دەکرێت.
سوودە ڕۆحییەکانی بوون بە دایک
فێر دەبن عەشقی ڕاستەقینە بدۆزنەوە
پێش ئەوەی منداڵەکە بێتە دونیاوە، خانمان پێیان وایه کە دەزانن عەشق چییە بەڵام کاتێک دەبنە هۆکارێک کاتێک کەسێک لە جەستەی خۆیانەوە بێتە دونیاوە، ئەوکات هەست بە عەشقی ڕاستەقینە دەکەن، هەمیشە خانمان منداڵەکەیان پێش خۆیان دادەنێن و هەموو شتێکی بۆ دەکەن و بەمەش بەردەوام هەست بە خۆشەویستی و عەشقێکی بێ کۆتا دەکەن.
گەشەکردنی کەسی
خانمان کۆمەڵێک گەشەکردن ڕوودەدات لە ڕۆحیاندا، هیچ کات خانمێک کاتێک دەبێتە دایک وەک پێشتر نابێت، ئارامگرتر و هۆشیارتر دەبێت و زیاتریش هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و زیاتر گرنگی بە وردەکاری دەدات.
خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد زیاتر دەکات
بە هاتنە دونیای منداڵ پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکە زیاتر دەبێت و زیاتر یەکیان خۆش دەوێت، دادەنیشن پێکەوە سەیری منداڵەکەیان دەکەن و بەردەوام باسی لێوە دەکەن بەمەش زیاتر لە یەکتر نزیک دەبنەوە.
گەڕانەوە بۆ سەردەمی منداڵی
کاتێک خانمێک دەبێتە دایک و یارمەتی گەورەکردنی منداڵەکەی دەدات و دەیباتە دەرەوە و جلی منداڵانە و یاری و بردنە پارک هەموو ئەمانە منداڵی خۆی بیر دەخاتەوە و زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکات.
دۆزینەوەی هاوڕێیەکی نوێ
یەکێک لە چێژەکانی بوون بە دایک ئەوەیە کە زۆر جار دایکەکە وەک منداڵێک سەیری منداڵەکەی ناکات بەڵکوو وەک هاوڕێیەک، ڕۆژانە زۆرینەی کاتەکان پێکەوەن و قسە دەکەن و پشت بە یەکتر دەبەستن وەک دوو هاوڕێی نزیک.
گەشەکردنێکی بەرچاو
کاتێک دەبیتە دایک چەند ڕۆژی سەرەتا شتێکی وانازانیت لە پەروەردەکردنی منداڵ و چاودێریکردنی، بەڵام هەمان دایک دوای چەند مانگێک بووەتە کەسێکی دیکە واتە دایکەکە لە ماوەی چەند مانگێکدا دەتوانێت گۆڕانکاری زۆر ببینێت و گەشەکردنێکی بەرچاوو بە خۆیەوە ببینێت.
خۆشەویستیت زیاتر دەبێت بۆ خێزانەکەت
ژنان کاتێک دەبنە دایک ئەوکات تێدەگەن لەو هەموو ئەرک و ماندووبوونەی دایکیان و نرخی دەزانن، بەمەش هەستی خۆشەویستییان زیاتر دەبێت بۆ دایکیان و خێزانەکەیان، خێزانەکە بە هۆی منداڵەکەوە زیاتر نزیکتر دەبنەوە وەک لە جاران.
سوودە جەستەییەکانی بوون بە دایک
تەندرووستییەکی باش
فشار و پەستان دوای منداڵبوون کەم دەبێتەوە لە سەر شا دەمارەکان و بەمەش دایکەکە هەستێکی ئارامتری هەیە، هەروەها بە شیردانی بە منداڵەکەی جەستەی تەندرووست و دوور دەبێت لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، هەروەها گۆڕانکاری هۆرمۆنی لە جەستەی دایکەکەدا ڕوو دەدات و وا دەکات کە دایکەکە بتوانێت زیاتر چاودێری منداڵەکەی بکات و توانای پێببەخشێت.
باشتربوونی یادگە
خانمان کە دەبنە دایک یادگەیان بەهێز دەبێت و وریاتر دەبن لە جاران، شیر خواردنی منداڵەکەیان بیر ناچێت و لە گەڵ هەر جوڵەیەکی منداڵەکەیاندا زوو خەبەریان دەبێتەوە.
کەمبوونەوەی مەترسی هەندێک جۆری شێرپەنجە
خانمان دوای بوون بە دایک ئەگەری کەمتریان هەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدانەکان و هەروەها ئەگەر دایکەکە شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی باشترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی مەمک.
کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شەکرە
بە پێی لێکۆڵینەوەکان دایکان لە مانگی دووەمی دووگیانیدا نزیکەی لە سەدا 47 ی ئەگەری توشبوون بە شەکرەی جۆری 2 یان لە سەر کەم دەبێتەوە و لە مانگەکانی دیکەدا ئەم ڕێژەیە دەگاتە لە سەدا 23 و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هۆرمۆنەکانی شیردان کاریگەری دەخەنە سەر ڕێژەی ئەنسۆلین.
زیادبوونی تەمەن
ئەو خێزانانەی کە قەرەباڵغترن و منداڵیان زۆرە زیاتر دڵخۆشن و پێکەوە کاتەکانیان بەسەر دەبەن، ئەو دایکانەی کە تەمەنیان لە سەر و ٦٠ ساڵەوەیە و منداڵیان هەیە یەک دوو ساڵێک درەنگتر دەمرن لەو دایکانەی کە منداڵیان نییە./.