بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و باڵاترین بەرپرسی سیاسی یەمەن لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی شۆڕشی 21 ی ئەیلول، وتی: پرسی فەڵەستین لە هەمان سەرەتاوە، وەک پرسێکی سەرەکی و گەورەترین زوڵمێک کە ڕیشەی سەرەکی هەموو زوڵمەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامە، کاری لەپێسینەی شۆڕشی 21 ی ئەیلول بووە. ئەم شۆڕشە بە پاراستنی هەڵوێستە بنەڕەتی و ئایینییەکانی خۆی، لە گەڵ خەڵکی فەڵەستین وەستاوە، بە خوێن و هەڵوێستە نەگۆڕەکانی پشتیوانی لێکردووە و ڕێگریی لە هاتووچۆی کەشتییەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای سووردا کردووە.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئەم شۆڕشە نەدەبوو، یەمەن لە وەڵامی فەرمانەکەی ئەمریکا، بە شێوازی فەرمی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی دەکردەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند کە ڕۆژانی داهاتوو پڕ لە سوپرایز دەبن.
وتیشی کە هەنگاوە سەربازییەکانی یەمەن تا کاتێک کە دەسدرێژی و گەمارۆکانی سەر غەززە بەردەوام بێت، درێژەی دەبێت و هەڵوێستی یەمەن لە گەڵ خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین تا ئازادیی تەواوی ئەم وڵاتە داگیرکراوە، وەک خۆی دەمێنێتەوە./.