بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە حەفتا و نۆیەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، ئەمرۆ گەیشتە ئەو شارە و لە لایەن ئەمیرسەعید ئیروانی باڵیۆز و نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.
ناوبراو پاش گەیشتنی بە نیۆیۆرک وتی: دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەلومەرجی زۆر ئاڵۆزی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکدا کە ناوچەکە ڕوبەڕوی ئاڵۆزییەکی زۆری تاوان و کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتەوە، هەلومەرجێک هاتووەتە پێشەوە کە ئەو ڕژێمە بە توندی هەوڵی پەرەپێدانی بازنەی شەڕی غەززە دەدات.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات ناوچەکە ڕوبەڕوی دۆخێکی مەترسیدار بکاتەوە و ئەمەش بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مەترسییەکی گەورەیە و ئاڵۆزی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕەنگە ڕوو لە ناوچەکانی دیکەش بکات./.