بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئامادەیە لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆببێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕێی وەڵامی دیمەشق دەکات.
داواکەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت کە تورکیا ماوەیەکە باس لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا دەکات.
سوریا چەندین مەرجی بۆ ئەم مەبەستە دیاریکردووە، بە تایبەت کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا و وازهێنانی لە پشتیوانیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان./.