بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵا و سەرۆکی شۆڕشی یەمەن بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 21 ی ئەیلولی یەمەن و گۆڕانکارییەکانی شەڕی زریانی ئەقسا، وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوەکانی ئەوان لە ساڵانی ڕابردوو شەڕێکیان بە سەر گەلی ئێمەدا سەپاند و تاوانێکی زۆریان خوڵقاند و گەمارۆی گەلی ئێمەیان دا.
ناوبراو وتی: ئەمریکا یەکەم دۆڕاوی شۆڕشی 21 ی ئەیلولی یەمەن بوو، لە بەر ئەوەی کە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی لە وڵاتی ئێمە لە دەستدا و هەموو پیلانەکانی دوژمنان لە دژی یەمەن بە هۆی ئەو شکستەیە کە لە شۆڕشەکەی ئێمەدا بەریانکەوتووە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: گەلی یەمەن سەرەڕای تاوان و گەمارۆی دوژمنان، هیچ دوودڵییەکی لە یارمەتیدانی گەلی فەڵەستین و ئامانجەکەی ئەوان نەبووە.
سەید عەبدولمەلک حوسی وتی: توانایەکی سەربازیی کەم وێنەمان هەیە کە هەندێک لە وڵاتان ئەمەیان نییە و لە ئاستێکی پێشکەوتووی وەبەرهێنانی درۆن و مووشەکداین./.