بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەرەتای ئەمساڵی کۆچی هەتاوییەوە تا کۆتایی مانگی گەلاوێژ (مانگی 5)، کۆی گشتی هاوردەکردنی کاڵای نانەوتی لە ئێران زیاتر لە 15 ملیۆن و 688 هەزار تەن بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی لە سەدا 7.93 بەرزبوونەوەی هەبووە.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 8 ملیار و 80 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 30.72 لە کۆی گشتی هاوردە، پلەی یەکەمی لە نێو ئەو وڵاتانەدا هەبووە کە زیاترین کاڵایان هەناردەی ئێران کردووە.
هەروەها چین بە 6 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 26.62، تورکیا بە 3 ملیار و 870 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 14.07، ئەڵمانیا بە یەک ملیار و 21 ملیۆن دۆلار و پشکی 3.88 و هیندستان بە 734 ملیۆن دۆلار و پشکی لە سەدا 2.79 لە کۆی گشتی هاوردە، لە پلەکانی دووەم تا پێنجەمی ئەو وڵاتانەن زۆرترین هەناردەیان بۆ ئێران هەبووە.
شیاوی ئاماژەیە کە لە 5 مانگەی سەرەتای ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، ڕێژەی ترانزێتی دەرەکی گەیشتە 9 هەزار و 610 هەزار تەن کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، لە سەدا 52.86 بەرزبوونەوەی هەبووە./.