بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی: پەیامی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە و دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت و بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیش بە دوور بێت لە هەر چەشنە ئاڵۆزی و ئاژاوەگێڕییەک.
تاڵەبانی وتی کە هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە بە تایبەت مووچە دواکەوتووەکان لە گەڵ بەغدا هەڵگیراوە.
ناوبراو وتی کە شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا دەکات.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کێشە لە سەرەکانیش وتی کە نابێت لە پرسی سەرژمێری بۆ ئامانجە سیاسییەکان یان وەک هۆکاری گوشارخستنە سەر کورد لەم ناوچانەدا کەڵک وەربگیرێت./.