جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 6, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” به کوردانی ئیزه‌دی شنگاڵ پێشکه‌ش کرا

ئه‌یلول 23, 2024
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

جام کوردی، مه‌نسوور جیهانی ـ چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی “سنجار” ده‌ستی پێکرد و به کوردانی ئیزه‌دی شنگاڵ پێشکه‌ش کرا.
ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” Moscow، به ئاماده‌بوونی مامۆستا “کەرەم گەردەن زەری” Kerem Gerdenzeri سه‌رۆکی فێستیڤاڵ، خاتوو “گولیزەر گەردەن زەری” Gulizer Gerdenzeri – “ئینا تێدژۆڤا” Inna Tedzhoeva بەرپرسیی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، سینه‌‌ماکارانی ڕووسی، ده‌رهێنه‌ران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی، سینه‌ماکارانی جۆڕجیا و کوردانی دانیشتووی ڕووسیا، به پێشکه‌ش کاریی “ستاس بیلیائیڤ” ئه‌کته‌ری ڕووسی و به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی “سنجار” Sinjar له ده‌رهێنانی خاتوو “ئانا بوفاڕۆل” Anna M. Bofarul و به ئاماده‌بوونی ئه‌م خانمه فیلمسازه ئیسپانییه، له سینه‌ما “پارک مۆسفیلم” Mosfilmovskaya له شاری مۆسکۆ له وڵاتی ڕووسیا ده‌ستی پێکرد و ئه‌م گه‌ڕه‌ی فێستیڤاڵ پێشکه‌ش به کوردانی لێقه‌وماو و زوڵم لێکراوی شنگاڵ پێشکه‌ش کرا.
ئاماده‌بوونی دادوه‌ران و ده‌رهێنه‌رانی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌
له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێکدا، ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی فیلمه به‌شداربووه‌کان له فێستیڤاڵ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران و نوێنه‌رانی ‌پیشه‌ سینه‌مای ڕووسیا له‌وانه؛ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “فیلمه بڵینده سینه‌ماییه‌‌‌کان” پێکهاتوو له: خاتوو “ئانجلینا نیکۆنۆڤا” Angelina Nikonova ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له ڕووسیا، خاتوو “لیانکا گریۆ” Lyanka Gryu ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له ڕووسیا، “ماکسیم دۆبرۆمیسلۆڤ” Maxim Dobromyslov به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌ سینه‌ماییه‌کان، به‌ڵگه‌فیلمه‌کان و زنجیره دڕاماکان له ڕووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “به‌ڵگه‌فیلمه بڵینده‌کان” پێکهاتوو له: “ئێڤان بۆلۆتنیکۆڤ” Ivan Bolotnikov ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له ڕووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، “توماس سیدریس” Thomas Sideris ڕۆژنامه‌نووس، توێژه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له یۆنان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “کورته فیلمه‌ چیرۆکییه‌کان” پێکهاتوو له: خاتوو “ئێلێنا گلیکمه‌ن” Elena Glikman به‌رهه‌مهێنه‌ر له ڕووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، “نه‌وزاد شێخانی” Navzad Shehani ده‌رهێنه‌ری ئیزه‌دیی و دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “به‌ڵگه‌فیلمه کورته‌کان” پێکهاتوو له: “لوقمان سوخه‌نوه‌ر” Loghman Sokhanvar مۆنتێر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو “ڕووگه‌ش کیریچی” Rugesh Kirici ئه‌کته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر له باکووری کوردستان که و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی فیلمه به‌شداربووه‌کان پێکهاتوو له: “مێهدی ئومید” ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “ئه‌سپ” Horse، “ئۆزکان کۆچۆک” Ozkan Kuchuk ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “ڕۆژ باش” Good Day، “سینا محه‌مه‌د” ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم” Transient Happiness ، “مێهران شیری” ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “مه‌هسا پێکه‌نی” Mahsa Laughed، “خه‌لیل سه‌حراگه‌رد به‌ڵگه‌فیلمی کورتی “دارتاش” The Carpenter، “نۆژین عه‌زیز” به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی کورتی “ژنان له‌ کوێره‌دێیه‌کان” Women from Nowhere، “سامی کاکه” ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و … ئاماده‌بوون.
سینه‌مای کوردیی ڕه‌نگدانه‌وه‌ ژیانی ڕاسته‌قینه‌، هیواکان و ئاواته‌کانه
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، خاتوو “گولیزەر گەردەن زەری” Gulizer Gerdenzeri – “ئینا تێدژۆڤا” Inna Tedzhoeva بەرپرسی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” گوتی: “فێستیڤاڵی ئێمه بۆته به‌ستێنێکی تایبه‌ت به پیشاندانی سینه‌مای ده‌وڵ‌‌مه‌ند و ڕ‌‌ه‌سه‌نی کوردیی که هه‌موو ساڵێک سه‌رنجی زیاتر له جیهاندا بۆلای خۆی ڕاده‌کێشێت. ئێمه شه‌ڕه‌فمه‌ندین که فێستیڤاڵ له چواره‌مین ساڵیدا هۆگرانی هونههری سینه‌ما له ده‌وریی یه‌کتریی کۆده‌کاته‌وه و ده‌رفه‌تێک ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ بینین و بیستنی چیرۆکه‌کان که ڕۆح ساڕێژ ده‌که‌ن، ئیلهاممان پێده‌به‌خشن و بینه‌ران هان ده‌ده‌ن که بیربکه‌نه‌وه. سینه‌مای کوردیی ته‌ةیا چیرۆک نییه، به‌ڵکوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ ژیانی ڕاسته‌قینه‌، هیواکان و ئاواته‌کانه.”
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: “بۆ ئێمه شانازییه‌کی گه‌وره‌یه که ئه‌م به‌رهه‌مانه‌تان پیشکه‌ش بکه‌ین. ‌‌له پێنج ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا، هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما و میوانانی به‌شداربوو له‌گه‌ڵ جۆراوجۆری سینه‌مای کوردی ئاشنا بن و له جوانناسی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی که‌لتووری نه‌ته‌وایه‌تی، دابوونه‌ریتی کۆنی کورده‌واریی و ڕه‌وتی که‌لتووری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه‌ ئاشنا بن.”
پێشکه‌ش‌ کردنی گۆرانی “شنگاڵ” له لایه‌ن مامۆستا “کەرەم گەردەن زەری”
له به‌شی کۆتایی ئه‌م به‌ر‌نامه‌یه‌دا، مامۆستا “کەرەم گەردەن زەری” Kerem Gerdenzeri سه‌رۆکی فێستیڤاڵ و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری کوردیی شێوازیی ڕاک و دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، نوێترین به‌رهه‌می خۆی با ناونیشانی “شنگاڵ” بۆ ئامادبووانی ناو هۆڵی سینه‌ما “پارک مۆسفیلم” خوێند که نووستی ده‌ق، ئاوازدانه‌ری، مۆسیقا و هه‌روه‌ها خوێندنه‌که‌ی له ئه‌ستۆ بوو. ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناونابگه به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ خاتوو “گولیزەر گەردەن زەری” Gulizer Gerdenzeri – “ئینا تێدژۆڤا” Inna Tedzhoeva، چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ”یان کرده‌وه.
ئه‌م گه‌ڕه‌ێ فێستیڤاڵ، تایبه‌ته به خه‌ڵکی لێقه‌وماویی و زوڵملێکراویی شنگاڵ که گرووپی تیرۆریستی و تاریک په‌ره‌ستی داعش، بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژیی و کرده‌وه قیزه‌ونه‌کانی خۆی هێرشی کرده سه‌ر شاری شنگاڵ و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ریی و تاوان و جینایه‌ته دڕندانه‌ و وه‌حشییه‌کانی دژیی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدا.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” MKFF به مه‌به‌ستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوه ڕه‌سه‌نه، بە نمایشی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه “بڵینده سینەماییه‌کان”، به‌شی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلم”، به‌شی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی “پانۆڕاما” و هه‌روه‌ها به‌شی “شه‌ویی سینه‌مای کوردی” تاکوو ڕۆژی ٢٢ی ئه‌یلوولی (سیپته‌مبه‌ری) ٢٠٢٤ له سینه‌ماکانی “مۆسکینۆ” Moskino لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی ڕووسیا درێژه‌ی ده‌بێت.

Tags: جام کوردیشنگالفیلمفیلمی کوردیکوردستانمۆسکۆئێزدی
Previous Post

ڕاگەیەندراوی خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ

Next Post

هەناردەی عێراق دابەزیوە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
هەناردەی عێراق دابەزیوە

هەناردەی عێراق دابەزیوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020