بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەو وڵاتە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای ڕۆژانە 5 ملیۆن و 645 هەزار بەرمیل نەوتی لە 8 وڵاتەوە هاوردە کردووە.
ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای ڕۆژانە 155 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ەزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زیاترین ڕێژەی هاوردەی نەوت لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لە کەنەدا بە تێکڕای 4 ملیۆن و 155 هەزار بەرمیل بووە و مەکزیک بە 420 هەزار بەرمیل، بەرازیل بە 306 هەزار بەرمیل و نایجڕیا بە 264 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە.
ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە تێکڕای هاوردەی ڕۆژانەی لە سعوودیە 210 هەزار بەرمیل، 121 هەزار بەرمیل لە کۆڵۆمبیا و 54 هەزار بەرمیل لەئیکوادۆر بووە.
ئەمریکا لە سەر ئاستی جیهان زیاترین نەوت بەکار دێنێت کە ئەو ڕێژەیەش ڕۆژانە 19 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە و لە سەدا 19.7 ی کۆی گشتی ئەو نەوتە لەخۆدەگرێت کە لە جیهاندا بەکاردێت./.