بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە دوو ئاستی سیاسی و سەربازیدا بە ئاراستەی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی هەنگاو دەنێت و لە سەروی ئەم دەسەڵاتەوە کەسێکی شێت بوونی هەیە کە کارەساتی 7 ی تشرینی یەکەمی بە سەر زایۆنیستەکاندا سەپاندووە و تەنیا بۆ مانەوە لە دەسەڵات و هێشتنەوەی کورسی سەرۆکایەتی، دۆخی تەل ئەبیبی لە ڕووی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی، تەندرووستی، پەروەردە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو تێکچوون بردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززەدا نەگەیشتووە، بە تایبەت لەناوبردنی حەماس و ئازادکردنی دیلەکان و لە ئێستادا هیچ ئامانجێکی بۆ شەڕی غەززە نییە.
بریک ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ بڕیاریداوە جیهانی عەرەب بە گشتی بکاتە دوژمنی زایۆنیستەکان.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرەڕای سەرکەوتنی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و تیرۆری فەرماندە و سەرکردەکانی حزبوڵڵا، بەڵام هێرشە مووشەکییەکان لە لوبنانەوە بەردەوامە و نتانیاهۆ بەم نمایشە بێ ئەنجامە، هەوڵی پەردەپۆشکردنی شکستی غەززە دەدات./.