بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە بنکەیەکی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک تەل ئەبیب بە مووشەکی بالستی لە جۆری قادر – 1 کراوەتە ئامانج.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بنکەکەی مۆساد شوێنی داڕشتنی پلانی تیرۆری فەرماندەکان و تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان بووە.
ناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئەو مووشەکە هەڵگری کڵاوەیەکی 200 کیلۆیی بووە و نزیک تەل ئەبیبی کردووەتە ئامانج.
هێرشە مووشەکییەکەی حزبوڵڵا بووەتە هۆی ئەوەی کە سەدان هەزار زایۆنیست بە ناچار بچنە پەناگاکانەوە.
سەرچاوەکانی زایۆنیست ڕایانگەیاندووە کە بۆ یەکەم جارە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا تەل ئەبیب دەکرێتە ئامانجی هێرشی مووشەکی حزبوڵڵای لوبنان./.