بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژانگ شیائۆنگ ڕایگەیاند کە مانۆڕە هاوبەشەکەی هێزەکانی چین و ڕووسیا ئاستی هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو سوپای زیاتر کردووە و هەروەها یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاراستنی ئاشتی ناوچەیی و وەڵامدانەوەی کێشە ئەمنییەکان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم مانۆڕە سەربازییە توانای هاوئاهەنگی، فەرماندەیی، تەکتیکی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاند کە ئەمریکا گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر ئاشتی جیهانی./.