بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆبوونەوەدا دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە بە تایبەت ڕەوشی غەززە و لوبنان و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی سویسرا، بەریتانیا، کۆماری ئازەربایجان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و نوێنەری ئەو یەکێتییە بۆ کاروباری ناوچەی کەنداوی فارس کۆبووە./.