بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال کۆچەر لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی وتی کە ئەوەی حکومەتی عێراق باسیکردووە، ئەوەیە کە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی بووە کە هەندێک ناڕوونی و ناوی دووبارەی تێدابووە کە هەشت خاڵی تێدا بووە، نێردراوە بۆ هەرێم و پێیانوتراوە لە ماوەی دوو هەفتەدا وەڵام بدرێتەوە، ئینجا دەتوانین موچە بنێرین، دوای ئەوە نازانرێت ئایا وەڵام دراوەتەوە یان نە.
ناوبراو وتی کە ئێمە لە هەندێک وردەکاری نازانین چی دەبێت.
ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هیوایەک هەیە هەرێم و بەغدا بگەن بە ڕێکەوتنی کۆتایی و کێشەکان کۆتایی بێت لە نێوان هەردوولادا./.