بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییدا هاتووە کە ” کوشتنی خەڵکی بێ تاوان لە لوبنان جارێکی تر دڕندەیی سەگی هاری زایۆنیستی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد و کورتبینی و سیاسەتی گەمژانەی سەرکردەکانی ڕژێمی قۆرخکاری سەلماندەوە.
باندی تێرۆریستی حوکمڕانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی تاوانکاریی یەک ساڵەی خۆیان لە غەززە وانەیان وەرنەگرت و نەیانتوانی لەوە تێبگەن کە کوشتاری بەکۆمەڵی ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی ناتوانێت کاریگەری لە سەر بنیاتنانی تۆکمەی ڕێکخراوی خۆڕاگری هەبێت و لەناوی ببات.
ئێستا لە لوبنان هەمان سیاسەتی گەمژانە تاقی دەکەنەوە. تاوانبارانی زایۆنیستی دەبێت بزانن کە ئەوان زۆر بچووکن بۆ ئەوەی زیانی بەرچاو بە بنیاتنانی بەهێزی حزبوڵڵا لە لوبنان بگەێنن.
هەموو هێزەکانی خۆڕاگری ناوچەکە لە گەڵ حزبوڵڵادان و پشتیوانی لێدەکەن. چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە یەکلایی دەبێتەوە و لە سەرووی ئەوانیشدا حزبوڵڵایە.
خەڵکی لوبنان لەبیریان نەچووە سەردەمێک سوپای ڕژێمی قۆرخکار هەموو بەیروتیان دەخستە ژێر پێڵاوەکانیانەوە، ئەوە حزبوڵڵا بوو کە قاچی ئەوانی بڕی و لوبنانی کردە وڵاتێکی ئازیز و جێی شانازی.
ئەمڕۆش لوبنان بە یارمەتی خودای گەورە، دوژمنی دەستدرێژیکار و ناپاک و ڕووڕەش پەشیمان دەکاتەوە.
پێویستە هەموو موسڵمانان بە سەربەرزییەوە لە گەڵ خەڵکی لوبنان و حزبوڵڵا بە ئیمکاناتەکانیان بوەستن و یارمەتی بدەن لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی قۆرخکار و دڕندە و خراپەکار “./.