بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاریگەری خواردن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی هەندێک جۆری خۆراک هەیە کە هۆکارن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە و پێویستە خۆپارێزیی لەوان بکرێت.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم:
وەک خواردنی خێرا و ئامادەکراو، یان ترشیات و زەیتون، هۆکارن بۆ وشکبوونەوەی جەستە و دروستبوونی بەرد.
ئەو خۆراکانەی ئۆگزالەیت یان تێدایە:
هۆ٠کارێکی زۆر باوە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، ئەو مادە سەوزانەی وەک سەوزە گەڵا پانەکان کە کۆدەبنەوە لە گەڵ کالسیۆم، دەبێتە کریستاڵ، تۆپەڵ دەبن پێکەوە و دەبنە بەرد، ئەم مادەیە زیاتر لە سپێناغ، شوکولاتە، چەرەسات، تۆوی شیا و تۆوی کەتاندا هەیە.
پرۆتینی ئاژەڵ:
کاتێک ئەم پرۆتینە هەرس دەبێت، ترشی یوریک بەرهەم دێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی چەند جۆرێکی بەرد درووست بێت، ئەم پرۆتینە لە گۆشتی سوور، هێلکە و بەرهەمە سپیاییە پڕ چەورییەکاندا هەیە.
شەکر:
فشارێکی زۆر لە سەر گورچیلەکان درووست دەکات، هۆکارە بۆ قەڵەوی، ئەمەش وا دەکات بەردی گورچیلە درووست ببێت و تووشی نەخۆشی جگەر بیت./.