بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی و سەرەخۆشی خۆیی بە بۆنەی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و خەڵکی ئازادیخواز و ستەملێکراوی جیهان ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەوە لەبیر ناکات کە فەرمانی تیرۆرکردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە نیۆیۆرکەوە دەرچووە و ئەمریکا ناتوانێت خۆی لە هاوبەشیکردنی زایۆنیستەکان بێبەری بکات.
لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە:
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، شانازی موسڵمانان و هێمای جیهاد و خۆڕاگری، شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بە خەونی لەمێژینەی خۆی، واتە بەرزترین ئاستی شەهیدبوون گەیشت. وشەکان بەس نین بۆ وەسفکردنی ئازایەتی و هەوڵە بەردەوامەکانی.
ئازارێکی گەورە لە دڵی هەموو ستەملێکراو و چەوساوەکانی جیهاندا هەیە. هێرشی تێرۆریستیی زایۆنیستەکان لە زاحیە و نەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی خۆڕاگری، لە نێویاندا ڕێبەری حزبوڵڵا، شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، درەختی بنەماڵەی خۆڕاگری لە هەموو کاتێک بەهێزتر دەکات و ناوی سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ هەمیشە لە سایەی ئیسلامدا دەدرەوشێتەوە.
ئێمە بەم شێوەیە فێربووین کە فەرمان هی خودایە. ڕێگای ئیلاهی هیچ کات بە بێ فەرماندە و سەرکردە نامێنێتەوە و ئەم زەوییە بە میرات بۆ بەندە ڕاستگۆکانی خودا دەبێت.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبیری ناچێت کە فەرمانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە نیۆیۆرکەوە دەرچووە و ئەمریکییەکان ناتوانن خۆیان لە هاوبەشی لە گەڵ زایۆنیستەکان بێبەری بکەن./.