بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن فەدعەم پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە بە پشتیوانیکردنی گەلانی فەڵەستین و لوبنان دەدات.
ناوبراو وتی: سەرکردایەتی خۆڕاگری بە تیرۆری سەرکردەکان نەک تەنیا لاواز نابێت، بەڵکوو گەشە دەکای و دەتوانێت هێزی خۆی زیاتر بکات.
فەدعەم وتی کە حزبوڵڵا دەتوانێت ئەم ئازارە گەورەیە تێپەڕ بکات و تێکۆشەران بە خۆڕاگری و پشوودرێژی دەمێننەوە و گەلی عێراقیش لەم ڕێگایەدا وەک پشتیوان دەمێنێتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت شەهیدکردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا بێ وەڵام نامێنێتەوە و ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئەو ڕژێمە قورس دەبێت.
وتیشی کە ئەم تاوانە نابێتە هیچ دەسکەوت و سەرکەوتنێک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو ڕژێمە بە ئامانجەکانی وەک ئازادکردنی دیلەکان و مسۆگەربوونی ئاسایش ناگات./.