مامۆستا نیازی هەورامانی کە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەی کرد، بە پەیامنێری دەزگای میدیایی جام کوردیی ڕاگەیاند کە شەهید حەسەن نەسروڵڵا کەسایەتییەکی ئازا و چاونەترس بووە کە لە پێناو مافە ڕەواکانی گەلەکەی تا ئەو کاتەی شەهید بوو، خەباتی دەکرد.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی و جولەکە بە درێژایی مێژوو دژایەتی ئەو کەسانەیان کردووە کە خەڵکی ئازا و ئازاد بوون.
مامۆستا نیازی هەورامانی وتی کە ئەو کەسانەی بۆ مافەکانی گەلەکانیان خەباتیان کردووە، هەر بە زیندوویی ناویان دەمێنێتەوە./.