بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد مەحمودیان پاش بەڕێوەچوونی پرسەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، لە وتووێژی لە گەڵ میدیا کوردییەکاندا ڕایگەیاند کە ” سوپاس بۆ خودا حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندووە. بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی و لایەنە ئیسلامییەکانیش هەڵوێستیان هەبووە و ڕاگەێندراویان دەرکردووە و لە بەر ئەم کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی زایۆنیستی و شەهیدکردنی سەیدی خۆڕاگری شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، هەموو هاوخەمییان پیشان داوە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ ئازادکردنی بەشێک لە خاکی لوبنان گیانفیداییەکی زۆری کرد و هەروەها لە پێناو ئازادکردنی فەڵەستینی داگیرکراو گیانی خۆیی بەخت کرد.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە پێدانی فڕۆکەی ئێف 35 و بۆمبی ڕۆخێنەری چەند هەزار تەنی ڕۆڵی لەو تاوانە تیرۆریستییەی ڕژێمی زایۆنیستیدا هەبووە./.