بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وێڕای پیرۆزبایی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە کاریگەرە، تەنیا ڕێگای کۆنترۆڵکردنی ئەم ڕژێمەیە لە کاتێکدا کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانی زایۆنیستەکان بێدەنگیی هەڵبژاردووە.
جیهادی ئیسلامی هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی ئێران دڵی سەدان هەزار خێزانی فەڵەستینی و لوبنانیی شاد کردووە کە بە دەست تاوانەکانی زایۆنیستەکانەوە دەناڵێنن./.