بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک لە نوخبە و بەهرەمەندە زانستییەکان و پلە باڵاکانی وەرگیراو لە زانکۆکانی ئێران لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو، وتیان: ئێمە لەم ڕۆژانەدا تازیەبارین، بە تایبەت خۆم کە بە جیدی تازیەبارم، ئەوەی کە ڕوویداوە، ڕووداوێکی بچووک نەبووە، نەبوونی بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕووداوێکی کەم نییە و بە جیدی ئێمەی تازیەبار کردووە.
بەڕێزیان وتیان: ئەگەرچی تازیەبارین بەڵام ئەم دۆخە هاندەری ئێمەیە بۆ جوڵە و پێشکەوتنی زیاتر.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: هۆکاری سەرەکی کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە، بوونی ئەمریکییەکان و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپییە کە بە درۆ باسی ئاشتی و ئارامی دەکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: سەبارەت بە ڕووداوەکانی لوبنان و ئەوەی کە پەیوەندی بە شەهید گەورە و ئازیزەوە هەیە، هەندێک بۆچوونم هەیە کە لە زووترین کاتدا باسیان دەکەم./.